×

بایکۆت و گەوجاندن

09/11/2020
41 جار خوێندراوەتەوە

فارس نه‌وڕۆڵى

بایکۆت (ڕەتکردنەوە)، ماوەی چەند ساڵێکە چەمکی بایکۆت بووەتە قسەی زاری ڕۆژانەی ھەندێک ڕێکخراو حزب و دەوڵەتان، کە دڵنیام لەسەر یٔاستی گشتی زۆرکەس نازانێ مانای بایکۆت و نازانێ لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە. چەمکی بایکۆت وبنەڕەتی وشەکە لە ناوی ئەفسەرێکەوە ھاتووە، کە لەکاتی ناکۆکی نێوان ( بەریتانیا ) و ( یٔێرلەندا ) لەسەر مەسەلەی سەربەخۆیی ( ئێرلەندا ) پێشنیازی بۆ ( ئێرلەندییەکان) کرد، کە ھیچ جۆرە کەل و پەلێکی بەریتانیا نەکڕن و مامەڵەیان لەتەک نەکەن. لێرەوە ئەم جۆرە لە سیاسەت ناونرا ( بایکۆت ) ھەروەھا ئەم زاراوەیە بە واتای بێبەشکردن بەکاردێت. 

ئەوجا بێبەشکردن بە شێوازێکی بەربەرەکانێی ڕامیارییانە بێت یان بە شێوەیەکی یٔابوری، کە بریتییە لە دابڕینی پەیوەندی لەتەک کەسێکدا، یان ڕێکخراوێک، یان دەوڵەتێک. واتە بەکاردێت بە مەبەستی دابڕانی پەیوەندی لایەنێک لەتەک لایەنێکی دیکەدا، یاخود وازھێنان لە یٔەرکێک لەبەر یٔامانجێکی دیاری کراو، یٔەم چەمکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکدا بەکاردێت بەھۆی زیادبوونی چێژەکانی مرۆڤ و تێکەڵبوونی جیھان بەیەک و بەرژەوەندی ھاوبەشی دەوڵەتان و کۆمپانیاکان. مۆدێلی یٔەم جۆرە لە خەبات نەماوە، چونکە یٔەم جۆرە لە خەبات ھی سەردەمێکە جیھان لە دۆخێکی دیکەی سیاسی و یٔابوری و زانستی جیاواز لە یٔێستادا بوو، لە کوردستان وەک زۆر چەمکی دیکە چەمکی بایکۆت بەھەڵە بەکاردێت، دێن بایکۆتی پەروەردە دەکەن کە لێکەوتەی زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە بۆ یٔایندەی وڵات بە گشتی و ھەژاران بە تایبەتی، یٔاخر کاتێک بایکۆتی خوێندن دەکەی دەوڵەمەندەکان و خواپێداوەکان منداڵەکانیان لە باشترین قوتابخانە و زانکۆ بە پارە دەخوێنن، منداڵی ھەژارەکان لە خوێندن بێبەشدەبن و یٔایندەیەکی تاریکیان دەبێت.

کە بایکۆتی کەرتی تەندروستی دەکەن یٔەوە ھەژارەکانن پارەی نەخۆشخانەیان پێنییە دەوڵەمەندەکان یان دەچنە دەرەوەی وڵات یان لە نەخۆشخانە تایبەتە گرانەکاندا چارەسەر دەکرێن، یاخود دەڵێن بایکۆتی کەل و پەلی وڵاتێکی دیاریکراو بکەن کەچی جل و بەرگەکانی خۆیان لە گرانترین مارکەی یٔەو وڵاتەیە. یاخود ھەندێجار گوێبیست دەبین دەوڵەتێک ھانی خەڵک دەدا بەناوی جەنگی ئاینەوە بایکۆتی کەل و پەل و کاڵای فەرەنسی بکەن، لە ھەمانکاتدا جل و بەرگ و عەترو جانتا و کاتژێرو پێڵاوی خۆیی و ماڵ و منداڵی فەرەنسییە. 

بۆیە یٔەگەر لە چەمکی بایکۆت و سەردەمی دەرکەوتنی یٔەم چەمکە لەتەک بارودۆخی سیاسی و یٔابووری و حەزو خولیاکانی ئێستای مرۆڤ بڕوانین، کارکردن لەسەر یٔەم چەمکە یان بێ یٔاگایی سیاسیە یان گەوجاندنی خەڵک و حەشاماتە.

  بابەتەکانی تری نوسەر
‌نوێترین