×

کەی بەرنامەو بەڵێنتان وابوو

21/06/2020
200 جار خوێندراوەتەوە

دارا سێكانيانى

لە کوێی دنیادا بووە، لەچ فەرھەنگ و یاسایەکدا بەرچاوتان کەوتوە، لەچ ئەزموون و باگراوندێکی فکریەوە فێربوون و ھێناوتانە. 

ئەبێت دڵسۆزان و خەمخۆران و پسپۆڕان و فەرمانبەرانی ڕاستەقینە باجی بندیوار و مشەخۆروکان بدەن تا کەی، ئامادەنین سنورێک بۆ ئەم ستەمە ناڕەوایە دابنێن، پەنا بۆ  ستەمی بەناو چاکسازی ستەمکارانەتان ئەبەن،

ئەم ھەموو بەڵێن و کۆبونەوەیە و ھەڵایەی بەناوی چاکسازیەوە ئەکرێت و ئەوترێت، بەداخەوە جورئەتی ئەوەناکەن گرفتەکە چارەسەرکەن، ئامادەنین موچەی بندیوارەکان ببڕن کە، چەندین ساڵە بوونەتە مشەخۆر بەسەر ھاوڵاتیانەوە، بە ئاشکرا و بەنایاسایی و بەگەندەڵی موچە و داھاتی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ئەدرێت بەو بندیوارانەی کە تەنھا بۆ ڕاگرتنی ژمارە و ڕێژەی دەنگەکانیان پارێزگارییان لێ ئەکەن.

ھەتا خاوەنی ئەو عەقڵیەت و لۆژیک و بەرنامەیە بن دڵنیابن ئەم ووڵاتە و ئەزموونەکەی و متمانە و ناو و ناوبانگی کوردو کوردستان و ئێستا و داھاتوو مێژوەکەشی ڕەشتر ئەکەن.

ئەگەر سەیرێکی خۆتان و بڕیارەکانتان و ئەنجامەکانی وکارەکانتان بکەن ئەزانن لە ماوەی ئەزموونی حوکمڕانیتان چ ستەمێکتان لە ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و موچەخۆران کردوە، تا شەڕی ناو خۆ بوو کردتان کاتێک ئاھێک بەبەر خەڵکداھاتەوە دەستان خستە بینەقاقای ھاوڵاتیان،  لەساڵی ( ٢٠١٤) تائێستا چیتان بەسەر ژیانی مووچەخۆرانداھێناوە ماوەیەک  چارەکە مووچە و ماوەیەک  نیوە مووچە  ماوەیەک بەپاشەکەوتەوە ھەر ساڵێک چەند مانگێکی لێببڕیت و ساڵێک نزیک ببینەوە لەمانگی حەوت  تەنھا مووچەی مانگی یەک درابێت بە مووچە خۆران.

ئەبێت ھاوڵاتیان دڵیان بە کوێ و چی و کام کاری ئەم دەسەڵات و بەرپرسانە خۆشبێت لە ووڵات و ھەرێمێکی دەوڵەمەندا .

 

  بابەتەکانی تری نوسەر
‌نوێترین