١٢ ی ئاب
ڕێکەوتی ۱۲ی ٨ی ئەم مانگە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ھەولێرو دھۆک و بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی ھەرێم لە کەشێکی ئارام خۆپیشاندانی تێدا ئهنجامدرا.
یەکێک لە پەیامنێرەکانی ئێن ئاڕتی سەعات ١١/٣٠وەک خۆی دەیگوت کە تازە ئازادکرابوو لەلایەن ئاسایشەوە گیرابوو ووتی ئاسایشەکان تەماشای کەناڵی ئێن ئارتیان دەکرد وتویانە، بەڵکو بەھۆی خۆپیشاندانەکانی ئێوە موچەکانمان دابەشبکرێت یەکێکیان دەستی کردوە بەگیرفانیا پێنج ھەزاری پێ بووە ووتوێتی بەس یٔەوەندەم ھەیە.
لەساڵی (٢٠٠٠) یەکەم ھەڵبژاردنی یٔەنجومەنی شارەوانییەکان ئەنجامدرا بەربژێری پارتی نەجات یاسین نەجاڕ بوو بەربژێری حزبی شیوعی مەلا حەسەن بوو کە پێشمەرگەیەکی کۆن بوو کاتی سەردەمی شەڕی ناوخۆبوو ھەموو پارتی بە مەلا حەسەنەوە مەشغوڵ بوو دەیانگوت دەردەچێ یەکێتی دەنگ بەو یٔەدەن یٔاوارەکانی شەڕی ناوخۆیش زۆربەیان لەشوقە بوون زۆرێکیشیان لەکڕێچی بوون بەگشتی وەزعیان خراپ بوو بەرپرسانی حزبی و حکومی کە دەھاتن لەگەڵیان کۆدەبونەوە فرسەت بوو زۆریان معاناتی خۆیان باس دەکرد دەیانگوت پێنج دینارمان پێیە، نەجات یاسین نەجاڕ دەرچوو لەبەر یٔەوەی لەگەڵ نەوزاد ھادی دژی یەک بوون ھەر زوو ناردیانە ماڵەوە دایاننا تا کابینەی نوێ تازە کوڕەکەیان ھێناوەتە پێشەوەو پلەیان بەرزکردۆتەوە کردویانە بە بەڕێوبەری پۆلیسى ھەولێر.
مەبەستم ئهوەیە بۆ دەبێت لەدوای ۲۹ ساڵ ڕەوشی ئهم ووڵاتە بەم شێوەبێت کێ بەرپرسە لەدوای ئهو ماوە زۆرەی حکومڕانی کۆمەڵێ دەموچاو لەحکومەت بۆ حزب، لە حزب بوو پەڕلەمان لە پەڕلەمان بوو سەرۆکایەتی ھەرێم و لەوێوە بۆ پەڕلەمان بهغداد وەزیر ھەندێجار یەکێک لەوانە سەڕەڕای کارەکەی خۆیان وەزاتێکی دیکەیشیان بەڕێوە دەبرد.
باشە دەبێت کەسی تر نەبێت یان کەسی تر شایستەو مستەحقی ئهو پۆستە نەبێت ئهگەر بوترێ ئەوان خەبیرن دەڵێن بەڵێ خەبیرن لەگەندەڵی و دزی و داوێن پیسی ھتد، ئهگەر وا نەبوایە ڕەوشی ئێستای ھەرێم بەمشێوەیە نەدەبوو موچە دەبێ بەغدا بینێرێت غاز دەبێت سلێمانی بینێرێت ئۆکښجین دەبێت سلێمانی بینێرێت نەوتی شیواشۆک و غازی قادرکەرەم و نەوتی سپی و بەنزین و ھتد حکومەتی ناوەند بینێرێت کەواتە ئێمە چیمان کردووە، جگە لە کۆمەڵی مۆڵ و ئوتێل و چێشتخانەو مەلەوانگەوە جێگای گەشتیاری و نادی شەوانە، کۆمپانیاکان و شەریکات و ھینانی دەرمان و ھێلکە و جگەری بەسەرچوو، بازرگانی مخدرات و نەوت بازرگانی دیکە کە ئەوانەیش ڕوونە ھی کێن و چۆن کراون بەناوی کێوەن.
حکومەتی مەرکەزیش دیارە بەچی شێوەیەک کار لەگەڵ ھەرێم دەکات یٔەگەر ھەرێم نەبوایە شتێک نەمابوو بەناوی حکومەتی مەرکەزی، بەڵام بەداخەوە کورد لەشەڕی ماددەی ۱٤۰و گەڕانەوەی پێشمەرگە و گەڕانەوەی پۆستەکانی کوردو ئاسایکردنەوەی ناوجە جێناکوکەکان ھەموو داواکاریەکانی ئێستای بۆتە داواکاری موچە بینیمان وەزارەتی دارای عێراق چی وەڵامێکی ھەرێمی دایەوە زۆرێک لەم کێشانەیش تاوانی کورد خۆیەتی کە نەیتوانیوە خۆی بۆ قەیرانێکی دارایی لەم شێوەیە یٔامادەبکات لەماوەی ٢٩ ساڵی رابوردوە ھەر خەریکی خومان بوین کاتمان بەرێ کردووە، لەسەرکەوتنەکان خاوەنمان زۆرە لەشکستەکان بێخاوەنین بەداخەوە.
|