بەپەلە

چەند خۆراكێک بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا

چەند خۆراكێک بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا
09/06/2017

29893 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمەڵێك خۆراك هەن کە گرنگن بۆئەوەی لە پارشێودا بخورێن، چونکە یارمەتیدەرن لە شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی تینوێتی بەتایبەت لەکاتی ڕۆژووگرتندا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەتافیت، ئاماژە بە کۆمەڵێك لەو خۆراکانە کراوە کە بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە  و بەسوودن بۆ جەستەی مرۆڤ، لەوانەش:

خەیار:
بە یەکێك لەو سەوزانە دادەندرێت کە هەستی تینوێتی کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش.

میوە:
میوە بەگشتی بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە، بۆیە خواردنی میوە وادەکات پێویستی جەستە بۆ ئاو پڕببێتەوە و هەستی تینوێتی کەمدەکابێتەوە بەتایبەت میوەکانی وەك، شوتی، سێو، مۆز و هتد.

ماست:
بە یەکێك لەو خۆراکانە دادەندرێت کە یارمەتیدەرە لە شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی هەستی تینوێتی لە ڕۆژدا.