بەپەلە

ڤیدیۆ.. شارەزایەکی سیاسی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پەڕەکانی کتێبێک دەخوات

ڤیدیۆ.. شارەزایەکی سیاسی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پەڕەکانی کتێبێک دەخوات
11/06/2017

16909 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایەک لە سیاسەتەکانی بەڕیتانیا لەسەر بەڵێنێکی پێشتری لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی سکای نیوزدا پەڕەکانی دواین کتێبی خۆی خوارد.

ماسیو گودوین شارەزا لە سیاسەتی بەڕیتانیا و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی کەنتی بەڕیتانیا، پێشتر لە هەژماری خۆی لە تویتەر پێشبینی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی گشتی بەڕیتانیاوە بڵاوکردبووەوە و نوسیبووی "بە دەنگی بەرز پێتان دەڵێم کە بڕواناکەم

دەنگەکانی جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران لەسەدا ٣٨ تێبپەڕێنێت، ئەگەر ئەوە ڕوویدا بە خۆشحاڵیەوە کتێبە نوێکەم دەخۆم کە دەربارەی برێکسیتە (جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)".

پێشبینیەکانی گودوین ڕاست دەرنەچوون و کۆربین لە هەڵبژاردنی گشتی بەڕیتانیادا دەنگی لەسەدا ٤٠ی بەدەستهێنا.

دوێنێ شەممە گودوین لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی سکای نیوز دەرکەوت و وتی "من خاوەنی بەڵێنی خۆمم، کەواتە من ئێستا؛ لێرە دادەنیشم و دەست بە خواردنی کتێبەکەم ئەکەم تا ئێوە بەردەوام دەبن لە قسەکانتان".

دواتر گودوین لەسەر بەڵێنەکەی خۆی چەند پەڕەیەکی کتێبەکەی لێکردەوە و دەستی بە خواردنیان کرد.

ک.ئ