بەپەلە

ئەردۆغان: ڕیفراندۆمی هەرێم هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق

ئەردۆغان: ڕیفراندۆمی هەرێم هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
13/06/2017

6544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ سەربەخۆیی، هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەنگاوێکی هەڵەیە.

ئەمڕۆ ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا ڕەخنەی لە بڕیارەکەی هەرێم گرت بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و وتی کە مایەی نیگەرانییە.

ئەوەشی وت "ئەمە هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و هەنگاوێکی هەڵەیە، هەروەها بڕیارەکە لەم بارودۆخە سەختەدا لە بەرژەوەندی هیچ کەسێک نییە".

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا هیواخواز بوو کە بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پاش دیالۆگ بووایە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێم وەک عەرەب و تورکمانەکان.

لە کۆبوونەوەکەى ڕۆژی ٧ى ئەم مانگەى پیرمامدا، بارزانى و لایەنە ساسییەکان جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ ڕۆژی ٢٥ى مانگی ئەیلولیان بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم دیاریکرد.

ئەوەش کاردانەوەی دەرەکی بەدوای خۆیدا هێنا و هەریەکە لە ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ڕوسیا، تورکیا و ئێران پشتگیری خۆیان بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دەربڕی.

ک.ئ