بەندینخانەیەک لە نێو دورگەیەکی ئەمریکادا گۆردراوە بۆ شوێنێگی گەشتیاری و کەلتوری و ساڵانە ھەزاران کەس رووی تێدەکەن.
بەندینخانەکە لە بەرزایی دورگەی ئەلکاترازە لە کەنداوی سان فران سیسکۆ لە ولایەتی فلۆریدای ئەمریکایە و بەندینخانەیەکی فیدراڵی ئەمریکایە.
لە ساڵی ١٩٦٣وە ئەم بەندینخانەیە داخراوە کە زیاتر لە ٣٠٠ بەندکاری تیابووە و پاشان کراوە بە شوێنێکی گەشتیاری و کەلتوری بەھۆی زۆری تیچوی بەڕێوەبەردن و نۆژەنکردنەوەی.
چواردەوری دورگەکە ئاوی زەریای ھادیە کە زۆر سارد و ترسناکە و مەترسیدارە بەھۆی بوونی قرشە زەبەلاحەکانەوە.


