×

وێنە.. شارێکی گەشتوگوزاری سەرنجراکێش لە تایلاند کرایەوە

بەرپرسانی گەشتوگوزاری تایلاند بیریان لەوەکردووەتەوە سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان رابکێشن بە دروستکردنی چەندین پەیکەری ئاژەڵ لە پاشماوەی بەرھەمھێنانی برنج.

2

بەرپرسانی گەشتوگوزاری تایلاند بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەری ئاژەڵیان لە باخچەیەکدا دەستپێکرد ئەویش لە ئاژەڵی فیل و مەیمون و شێر و ورچ و چەندین ئاژەڵی دیکە و بەوەش سەرنجی گەشتیارانیان بەلای خۆیاندا راکێشاوە.

5

دروستکردنی پەیکەری ئاژەڵەکانیش تێچووی کەمی ھەیە بەوەی پوش و پاشماوەی بەرھەمھێنانی برنج ناسوتینن و سودی لێوەردەگرن و دەیان پەیکەری ئاژەڵی لێدروستدەکەن.

6

ئەم کارەش بە دۆستی ژینگە دانراوە و بەوەی دوکەڵ و پیسی فڕێ نادرێتە ھەواوە و ھەروەھا ھەنگاوێکیشە بۆ رزگاربوون لە پاشماوەی پوش و پەڵاشی برنجەکە.

7

ساڵانە تایلاند نزیکەی ٥%ی برنجی جیھان بەرھەمدێنێت و نیوەی بەرھەمەکەی لە ناوخۆدا ساخ دەکاتەوە و ئەوەی دیکەش بۆ دەرەوە ھەناردە دەکات.

9

وڵاتی تایلاند یەکێکە لەو وڵاتانەی لەسەر گەشتوگوزار دەژین و بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای ئەمساڵەوە کەرتی گەشتوگوزاری زیانی بەرکەوتووە و روی لە کەمیکردووە.

11

12

10

‌نوێترین