×

مانگی رابردوو چوار ھاوڵاتیی کورد لە رۆژھەلاتی کوردستان لەسێدارەدراون

 2020-09-01
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
لە ماوەی مانگی رابردوودا چوار ھاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون.

رێکخراوی ھەنگاو  تایبەت بە مافی مرۆڤ لە رۆژھەلاتی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رابردوو چوار ھاوڵاتیی کورد لە لە بەندیخانەکانی سنە و بروجێرد و رەشت لە سێدارەدراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆی ئەو چوار کەسە کە لە سێدارەدراون ناسنامەیان ئاشکرا بووە و سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

باسلەوەشکراوە، دوو حاڵەتی سێدارەدانیان لە پارێزگای سنە تۆمارکراوە و کەسێکیان لە پارێزگای لوڕستان و کەسێکیش لە پارێزگای گەیلان.

 


‌نوێترین