×

زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژه‌هراوی بوون

 2020-09-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاند، بتڵێکی گازی کلۆر کە لەناو بارھەڵگرێکدا بووە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئیلام تەقیوەتەوە و بووەتە ھۆی ژەھراوی بوونی خەڵکی گوندەکە.

 

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای  ئێرانی ڕایگەیاند، بتڵێکی گازی کلۆر کە لەناو بارھەڵگرێکدا بووە لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئیلام تەقیوەتەوە و بووەتە ھۆی ژەھراوی بوونی خەڵکی گوندەکە.

ئەو ئاژانسە لە زاری ئەفسەرێکی سەربازیەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە ھیچ کەسێک بەھۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەست نەداوە بەڵام ١٠٠ کەس برینداربوون و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گواستراونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی ھەواڵ باس لەوە دەکەن گازەکە کوشندە نییە و تەنھا دەبێتە ژەھراویبوونی مرۆڤ.

سەرچاوە ھەواڵیەکانی دیکەی ئێرانیش باس لە برینداربوونی زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەکەن و دەڵێن دۆخی تەندروستی نزیکەی ٤٠ کەس باش نییە و لەژێر چاودێری پزیشکدان.

 


‌نوێترین