×

فەرماندەیەک و دوو سەربازی تورکیا لە باکوری کوردستان کوژران

 2020-09-12
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە، فەرماندەیەک و دوو سەربازی سوپای تورکیا لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان کوژراون.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ئۆپراسیۆنی یڵدرم -١٠ کە لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان بەڕێوەدەچیت، لە روبەڕوبوونەوەیەکدا فەرماندەیەکی سوپا و دوو سەربازی دیکە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو پارێزگایەدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وێنە و ناوی سەربازە کوژراوەکانی بڵاوکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا ھێزەکانیان ١١٨ چەکداری پەکەکە و یەپەگەیان لە پرۆسەکانیان لە عێراق و سوریا کوشتووە.


‌نوێترین