×

سێ برای کورد تەقەیان لێکرا و یەکێکیان کوژرا

 2020-09-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
سێ برا لە شارۆچکەی دیناری تورکیا، کە خەڵکی سنوری وانن بەمەبەستی کرێکاری چوونەتە شارێکی تورکیا و تەقەیانلێکرا و یەکێکیان کوژرا و ئەوانی تر برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەکان، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ھەریەک لە (ئۆزکان ت)، (فرات ت) و (فاتیح ت) لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لییان بووەتە دەمەقاڵێ. 

بەپێی وتەی چەند شاھێدحاڵێک کەسە نەناسراوەکە بە سێ برا کرێکارەکەی وتووە ''بۆچی تەپ و تۆز دەکەن''، ئینجا شەڕ دروستبووە و ئەو کەسە نەناسراوە تەقەی لە ھەر سێ براکە کردووە.

باسلەوەشدەکەن بەھۆیەوەی تەقەکردنەوە، ئۆزکانی تەمەن ٢٥ ساڵ گیانی لەدەستداوە و ھەریەک لە فرات و فاتیح رەوانەی نەخۆشخانە کراون و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

ئەمە یەکەمینجار نییە کرێکارانی کورد لە شارەکانی تورکیادا روبەڕوی ھێرشی نەژادپەرستی دەبنەوە. لە ٢٢ی مانگی رابردوودا لە شاری ساکاریا ھێرشکرایە سەر چەند کرێکارێکی کورد کە بە مەبەستی رنینەوەی بەرووبووم لە باکووری کوردستانەوە چووبوونە ئەو شارە و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی تورکیاش لەکاردانەوەی ئەو رووداوەدا ھاتنە دەنگ.

 


‌نوێترین