×

وەزیری دەرەوەی روسیا: ئەمریکا رێگرە لەوەی کورد لەگەڵ حکومەتی سوریا رێکبکەوێت

 2020-09-19
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، جێگیرکردنی ھێزی ئەمریکی لە رۆژئاوای کوردستان ناڕەوایە و ھانی کوردەکان دەدات لە دژی حکومەتی سوریا بوەستن و رێگرە لەوەی کورد لەگەڵ حکومەتی سوریا رێکبکەوێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانیکیدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی رۆژهه‌ڵاتى روباری فورات جێی نیگەرانیی روسیایە و جێگیرکردنی ھێزی ئەمریکا لەو ناوچەیەدا ناڕەوایە.

وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە رێککەوتنی ئەم دوایەی نەوتیی دەسەڵاتدارانی خۆسەر لە رۆژاوای کوردستان کە لەنێوان کۆمپانیایەکی نەوتیی ئەمریکی و بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر کراوە نیگەرانە و رایگەیاند،و ئەو رێککەوتنانە نایاسایین و پێشێلکردنی روون و ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

لە تەمموزی ئەمساڵدا بەڕێوەبەرێتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای "دەلتا کرێسینت ئینێرجی"ی ئەمریکی  لە بواری نەوت واژۆکرد و ئیدارەی ئەمریکاش ئاگاداری پرۆسەکە بوو پێشوازیشی لێکرد.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە توانای بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا زیاددەکات و نەوتەکەش دەفرۆشێت.

 


‌نوێترین