×

قەرس.. پلەکانی گەرما بۆ هەشت پلەی ژێر سفر دابەزین

 2021-11-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


لەسەر ئاستی تورکیا، نزمترین پلەی گەرما شەوی رابردوو لە قەرس تۆمار کرا کە ھەشت پلەی ژیر سفر بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی، ئاسمانی ناوچەکە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ئاستی ئاسایی وەرزدا دەبن، ھەروەھا با بە خێراییەکی کەم و ناوبەناو مامناوەند لە باکوورەوە ھەڵدەکات.

لە شەودا نزمترین پلەی گەرما لە دەرسم دوو پلە، لە قەرس ھەشت پلە ژێر سفر، لە ئەردەخان حەوت پلە، لە ئەرزەڕۆم پێنج پلە، لە ئاگری چوار پلە، لە ئەرزیندان دوو پلە و لە ئیدر یەک پلە دەبێت.

لە رۆژیشدا بەرزترین پلەی گەرما لە دەرسم ١٧ پلە لە ئەرزینجان و ئیدر ١٤ پلە، لە قەرس ١٢ پلە، لە ئەرزەڕۆم، ئاگری و ئاردەخان ١١ پلە دەبێت.

- ھەوای سارد لە قەرس

بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما لە شارۆچکەی ساری قامیشی سەر بە قەرس درەخت و گژوگیا بەستویەتی.

ھەروەھا لە بەشێکی شارۆچکەکەدا ئاوی تانکی ماڵان بەستویەتی، بەڵام سەرەڕای ساردی ھەوا ھەندێک لە شوانەکان بەردەوامن لە لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان لە لەوەڕگاکاندا.


‌نوێترین