×

نرخی نەوت چوار قات بەرزبووەتەوە بەغدا دەڵێت قەرزەکانمان کەمیکردووە و هەرێمیش دەڵێت قەرزەکانمان زیادیکردووە

 2021-11-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ڕاوێژکارێکی دارایی سەرۆک وەزیری عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و ئاستی بەرهەمهێنانەوە ، قەبارەی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمیکردووە.

مەزهەر محەمەد ساڵح باسی لەوەشکردووە، لە مانگی نیساندا قەرزەکانمان ٢٣ ملیار دۆلار بووە بەڵام ئێستا بۆ ٢٠ ملیار دۆلار کەمیکردووە

باسی لەوەشکردوە، هێشتا قەبارەی قەرزە ناوخۆییەکان سێ ئەوەندەی قەرزە دەرەکییەکانن، بەڵام لەچوارچێوەی سیستەمی دارایی حکومەتدا سنوردارە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای بەرزبونەوەی بەرچاو و چەند هێندەی نرخی نەوت کەچی بەرپرسانی هەرێم هێشتا دەڵێن قەرزەکانیان لەجیاتی ئەوەی کەمبکات زیادیان کردووە.

پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٠ کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 20 دۆلاربوو حکومەت وتی قەرزەکانمان ٢٨ ملیارە
ئەمساڵ کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە٨٣ دۆلار  حکومەت دەڵێت قەرزەکانمان بۆ ٣٢ ملیار دۆلار زیادیکردووە!!

‌نوێترین