×

حکومەت ڕێگری دەکات نەوەی نوێ ڕێگایەکی سەرەکی بەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی چاکبکات

 2021-11-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


حکومەت ڕێگری دەکات نەوەی نوێ ڕێگایەکی سەرەکی بەشێک لە گەرەکەکانی سلێمانی چاکبکات

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی کۆبونەوەی ئاوی بارانەوە گۆمە ئاوێک لەسەر رێگای سەرەکی قرگە -سلێمانی کێشەی گەورەی بۆ هاوتوچۆی هاوڵاتیان دروستکردبوو، دوێنی تیمە ئەندازیارییەکانی نەوەی نوێ چونە ناوچەکەوە و بە حەفارەیەک کێشەیەکی چەند ساڵی بۆ دانیشتوانی سلێمانی چارەسەرکرد.

ئەمڕۆش لەکاتی کارکردن بۆ زیاتر رێککردنەوەی ناوچەکە، حکومەت رێگریی دەکات لە بەردەوامبونی کارکردنی تیمی ئەندازیاریی نەوەی نوێ لەو رێگایەدا

ئەو رێگرییە دوای ئەوە دێت ئەو کارەی نەوەی نوێ هاوشێوەی کارەکانی دیکە و فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی هەرێم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و هاوڵاتیان ستایشی ئەو کارەیان کردووە و لەبەرامبەریشدا رەخنەی توندیان لە دەسەڵات گرتووە کە توانای لابردنی گۆمە ئاوێکی نییە


‌نوێترین