×

"دەگەمە ئەورووپا لەوێ قاچم بۆ دروست دەکەن و دواتر دەتوانم یاریی بکەم"

 2021-11-15
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


ئەمڕۆ بۆ رۆژی شەشەمە کە کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لەسەر سنووری پۆڵەندا و لە جەنگەڵێکی بیلاڕووس گیریان خواردووە و چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە دەرگای ئەو وڵاتە بەڕوویاندا بکرێتەوە و بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بەتایبەت ئەڵمانیا بڕۆن و لەوێ جێگیر بن.
 
لەنێو کۆچبەراندا، چەندین ژن، منداڵ، کەمئەندام و نەخۆش ھەن کە بە بیستنی چیرۆکەکانیان مرۆڤ دڵی دەگوشرێت.


یەکێک لە خەمناکترین چیرۆکەکانی نێو کۆچبەرانی سەرسنووری بیلاڕووس منداڵێکی ھەشت ساڵانە کە ئەو بەئومێدی گەڕانەوەی قاچەکانی بۆی لەگەڵ باوکیدا ھاتووە بۆسەر سنووری بیلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا، ئەو بە دەم پێکەنین و ھیواوە دەڵێت "بورغی قاچە دەستکردەکانم تێک چووە، ناتوانم رێی پێوە بکەم. دەگەمە ئەورووپا لەوێ قاچم بۆ دروست دەکەن و دواتر دەتوانم یاریی بکەم بۆخۆم".


‌نوێترین