×

حکومەتی هەرێم: یەکێتی ئەوروپا ڕێگە نادات ئەو کۆچبەرانە بچنە ناو ئەوروپا

 2021-11-15
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ھەڵوێستی فەرمی ئەوەیە کە یەکێتی ئەوروپا ڕێگە نادات ئەو کۆچبەرانە بچنە ناو خاکی ئەوروپا، لەو چوارچێوەیەش جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەردانی لوبنان و عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانە دەکات کە خەڵکی ئەو وڵاتانە لێوەی کۆچ دەکەن، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شوێنانە قسەدەکرێت بەمەبەستی ئەوەی کە چۆن ڕێگە بگیرێت لەوەی خەڵک بەو شێوازە بچنە ئەوروپا. ”

لەو ڕووەوە دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” بۆ یەکێتی ئەوروپا دوای بابەتی ئاسایش، بابەتی ھاتنی کۆچبەران بابەتێکی ھەستیارە و ھەموییان کۆکن لەسەر ئەوەی پێشگیری لێبکرێت. ”

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی حکومەتی ھەرێم زیاتر ڕەنگە بتوانێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی بکات ئەوەیە ھەوڵی ئاسانکاری تەواو بدات بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆکوردستان

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەیوەندی بە لایەنی پۆڵەندی کردووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بچێت بۆ ھاوکاری کردنی ئەو کۆچبەرانە.


‌نوێترین