×

ڕێواز فایەق: قۆناغی دوای ھەڵبژاردن جیاوازە و نابێت وەک پێش ھەڵبژاردن مامەڵە بکەن

 2021-11-16
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم



سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن جیاوازە و نابێت وەک پێش ھەڵبژاردن مامەڵە بکەن

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش کە لەدھۆک بەڕێوەدەچێت ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت و نابێت وەک پێش ھەڵبژاردن مامەڵە بکەن چونکە ئەو کاتە لایەنەکان کاریان بۆ سەر خستنی خۆیان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا حزبەکانی دەسەڵات بۆ جوڵاندنی ھەستی خەڵک و راکێشانیان بە لای خۆیاندا قسەیان بەیەکتر دەوت و ھێرشیان دەکردە سەر یەک بەڵام رێک لە دوای دوو رۆژ لە تەواوبونی ھەڵبژاردنەکان دەستیان کردەوە بە کۆبونەوەی یەک لەدوای یەک بۆ دابەشکردنی کێکەکە 



‌نوێترین