×

نرخی نەوت بۆ ١٢٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە..داهاتی هەرێم دەگاتە دوو ملیار دۆلار

 2021-11-17
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


کۆمپانیای رۆسنەفتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە نیوەی دووەمی ٢٠٢٢ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١٢٠ دۆلار بەرزببێتەوە 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوت بە ٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و زۆبەی پێشبینیەکانی بانکەکانی جیهان باسلەوە دەکەن کە ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام دەبێت.

لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و داهاتەکەی زیاترە لە ملیارێک دۆلارە لە مانگێکدا.

ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ١٢٠ دۆلار داهاتی نەوتی هەرێمیش بۆ  ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بەرزدەبێتەوە جگە لە داهاتی ناوخۆ کە پێکەوە بۆ زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

 


‌نوێترین