×

خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکیی کەرکوک - سلێمانییان داخست

 2021-11-22
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانی دەرماڵە بەردەوامە و ڕێگای سەرەکیی کەرکوک - سلێمانییان داخست

پەیامنێری وڵاتەکەم رایگەیاند، ئەمڕۆش خۆپیشاندانی خوێندکاران بەردەوامە و لە ئێستادا ڕێگای سلێمانیی کەرکوکیان داخستووە و دەچنە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی

ھاوکات لە ھەریەکە لە رانیە و گەرمیانیش خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و داوای خەرجکردنی ١٠٠ ھەزار دیناری دەرماڵە دەکەن کە ٦ ساڵە حکومەت بەبیانوی قەیرانی دارایی بریویەتی و نایداتە خوێندکاران


‌نوێترین