×

داوا لە ھەسەدە دەکرێت مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سوریا بکات

 2021-12-23
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
روسیا و تورکیا و ئێران داوایان لە ھەسەدە کردووە مامەڵە لەگەڵ حکومەتی دیمەشقدا بکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی وڵاتانی تورکیا و روسیا و ئێران لە بارەی داھاتوی سوریا لە کازاخستان، راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە ھێزە کوردیەکان (ھەسەدە) کراوە لەگەڵ حکومەتی سوریا مامەلەبکەن و دەستبەرداری ئاواتەکانیان بن لە جیابونەوە لەو ولاتە.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەو وڵاتانە پالپشتی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکەن و دژی ھەر جیابوونەوەیەکن لەسەر خاکی سوریا.

 


‌نوێترین