×

لە ٢٠٢١ دا رێژەی خۆکوشتنەکان زیادیان کردووە

 2021-12-25
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دا ٧٧٢ حاڵەتی خۆکوشتن ھەبووە و بەراورد بە ساڵی پێشوتر زیادیکردووە.

خالید مەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ساڵی ٢٠١٦وە رووی لە زیادبوون کردووە، کە ٣٩٣ کەس بوون و لە ٢٠١٧ بووەتە ٤٦٢ حاڵەت و لە ٢٠١٨ بۆ ٥٣٠ حاڵەت بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٠١٩ بۆ ٦٠٥ حاڵەت و لە ٢٠٢٠ بۆ ٦٣٦ حاڵەت و زۆربەشیان کە لە ٤٠% بووە لە نێوان ھاوسەرەکاندابووە.

بەپێی بەدواداچونەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ھۆکارەکان بێکاری و ھەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان و توندوتیژی خێزانی و خراپی باری ئابوری و  بەرجەستەنەکردنی ھیواو وئاواتەکان بوون. 

 


‌نوێترین