×

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی كشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

 2021-12-26
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، لەسەرەتای ئەم مانگەوە ھیچ ھێزێکی شەڕکەریان لە عێراق نەماوە.

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە نۆی ئەم مانگەوە ھیچ ھێزێکی شەڕکەرمان لە عێراق نەماوە و ئەوەش وەک پابەندبونێک بە رێکەوتن و گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنی عێراقی کە لە حوزەیرانی ئەمساڵدا واژۆمان کردووە".

ئاشكراشیکردووە، " زوو گواستنەوە و کشانەوەی ھێزەکانمان بەھۆی بەرەو پێشچوونی ئاستی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگەبووە.

ئەوەشی روونکردووەتەوە کە تەنھا ئەو ھێزانەیان لە عێراق ماونەتەوە کە ھاریکاری و بەرچاورۆشنی ھێزە عێراقیەکان دەكەن ئەوەش بۆ تۆکمەکردنیان و سەرکەوتنیانە بەسەر چەکدارانی داعش.

 


‌نوێترین