×

ڕۆھەڵاتی کوردستان.. لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ھەزار کۆڵبەر کوژراون

 2021-12-28
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەپێی ئامارێک لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا دوو ھەزار و ١٥٥ کۆڵبەر لەسەر سنورەکانی رۆژھەڵات و باشوری کوردستان لەلایەن ھێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کوژراون و برینداربوون.

سایتی کۆڵبەر نیوز ئاماری ١٠ ساڵی ڕابردووی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەرانی ڕۆھەڵاتی کوردستانی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی١٠ ساڵی ڕابردوودا دوو ھەزار و ١٥٥ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون، کە لەو ژمارەیە، ٥٤٧  کۆڵبەر کوژراون و ھەزار و ٦٠٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

کاری کۆڵبەری یەکێکە لەو کارانەی کە ھاوڵاتیانی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ساڵانێکی سەرقاڵی پەیداکردنی بژێوی ڕۆژانەیانن، زۆرجار لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکرێنە ئامانج و  لێیان دەکوژرێت و برێندار دەکرێن.


‌نوێترین