×

سەڵاحەددین دەمیرتاش بۆ ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

 2022-01-01
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
سەڵاحەددین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە زیندانەوە بۆ دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٢ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەساڵی نوێدا ھیوادارە نرخی کاڵاکان بەرزنەبنەوە و "ساڵێکی بێ ئاکپارتی دەخوازین".

سەڵاحەددین دەمیرتاش لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "درێژە بە قسەکردن نادەم، ساڵێکی بێ ستەم، بێ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، بێ تاڵانی و بێ ئاکپارتی دەخوازم."

لەپەیامەکەدا ھاتووە، "بەبێ ستەم، قۆرخکاری کاڵا و ئاکپارتی، ساڵێکی باش دەبێت دەی کەواتە ساڵێکی باشتان بۆ دەخوازم."

 


‌نوێترین