×

٣١٨ کۆچبەر لە کەنارە ئاوییەکانی تورکیا رزگارکران

 2022-01-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ھێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا لە نزیک شاری ئیزمیر ٣١٨ کۆچبەریان رزگارکرد کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

لە ماوەی چوار رۆژی دەسپێکی ساڵی نوێدا، ٣١٨ کۆچبەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر رزگارکران کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، ھەروەھا رێگری لە ٨٤ کۆچبەری دیکەش کرا کە دەیانویست بە رێگای نایاسایی لە تورکیا بچنە دەرەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، تیمەکانیان لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی قەزای کارابورون ئاگادار کراونەتەوە، کاتێک تیمەکان گەیشتوەنەتە شوێنەکە توانیویانە ٣٧ کۆچبەر لەناو بەلەمێکی پلاستیکیدا رزگار بکەن کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە بەزۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

ھەروەھا لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە ١٥٧ کۆچبەری دیکە رزگار کراون ھەروەھا بەھەمان شێوە لە قەزای دیکیلی ٤٣ و لە قەزای فۆچا، ٨١ کۆچبەری دیکە رزگار کراون.

تەواوی کۆچبەرەکانیش کە ژمارەیان ٤٠٢ کۆچبەر بوو دوای کۆتاییھاتنی رێکارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئیزمیر کران.

 


‌نوێترین