×

ھەپەگە: لە ھێرشەکانی سێ مانگی رابردووی تورکیا ھیێ زیانێکی گیانیمان نەبووە

 2022-01-07
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا لەماوەی سێ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە ھیێ زیانێکی گیانییان نەبووە.

ھەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە، "ھێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بەردەوامە و لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ھیچ زیانێک بە ھێزەکانمان نەگەیشتووە. ھێرشەکانیش بەم شێوەیەیە بوون"

"رۆژی ٢ی تشرینی دووەم، گردی شەھید شاھانی زاپ، گردی جوودی نزیک گوندی مەسیحیەکان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران" ھەروەھا، گردی شەھید شەریف و سنینێی ھەرێمی خواکورک بۆردومانکران.

رۆژی ٣ی تشرینی یەکەم، گۆڕەپانی کونیشکا و شەھید ڕۆستەمی ھەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران و لە رۆژی ٤ی تشرینی دووەم، گۆڕەپانی گردی بەربزنان و سنینێی گۆشینی ھەرێمی خواکورک  ھەروەھا چیای ڕەشی ھەرێمی زاپ و دەڤەری بارزان لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران و ھە لەھەمان رۆژدا گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە ھەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

لە رۆژی ٥ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی سنینێ و گۆشینی ھەرێمی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران، ناوچەکانی کونشکا، چەمچۆ و ئەشکەوتی بریندارانی ھەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران.

ھاوکات لە رۆژی ٦ی تشرینی دووەم، ناوچەی کونشکا، گردی شەھید شاھینی ھەرێمی زاپ و گردی ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."

 


‌نوێترین