×

مەزڵوم عەبدى: پشتیوانی لە داواکاری سوید دەکەین بۆ کشانەوەی تورکیا لە سوریا

 2020-10-15
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، پشتیوانی لە داواکاری سوید بۆ کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا دەکەن.

مەزڵوم عەبدى، لە تویتێکدا نووسیویەتی، تورکیا پێشێلکاری زۆری لە سوریا ئەنجامداوە و وەک ھەسەدەش پابەندن بە یەکپارچەیی خاکی سوریا و پشتیوانیش لە چارەسەری سیاسی کێشەی سوریا دەکەن.

ھاوکات، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد کە داوای لە تورکیا کردبوو لە سوریا بکشێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی رابردودا لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئان لیندی، وەزیری دەرەوەی سوید بانگھێشتەکانی یەکێتی ئەوروپای دوپاتکردەوە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و داوای لێکرد چیتر بە شوێن کوردانی سوریاوە نەبن.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، ھەڵوێستی بەھێزی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر تورکیا وەک خۆیەتی، ھانی تورکیا دەدەن لە سوریا و ئازەربایجان و لیبیا بکشێتەوە.

 


‌نوێترین