زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە بیانوی ئەوەی منداڵانی فێری زمانی کوردی کردووە، دادگای ئیران سزای زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو، ئەمڕۆ ناویراو دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.
ھەرچەندە پێشتر دادگا ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو، بەڵام دادگای تێھەڵچوونەوە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ کەمکردەوە.