×

مژدەیەکی خۆش لەبارەی کۆرۆناوە

 2022-01-12
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەری لەسەر ئەوەیە کە کۆرۆنا ببێتە نەخۆشییەکی ئاسایی کە مرۆڤایەتی بتوانێت وەک نەخۆشییەکی ئاسایی لەگەڵیدا بژی، سەرەڕای ئەوەی لە ئێستادا پەتایەکی جیھانییە.

مارکۆ کافالیری، سەرۆکی ستراتیجی ڤاکسین لە ناوەندی ئەمستردام رایگەیاند، ھیچ کەسێک نازانێت بە دیاریکراوی کەی پەتەکا کۆتایی پێدێت، بەڵام رۆژێک ھەر پێی دەگەین.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی پابەند بە خۆپارێزییەوە و لەگەڵ بوونی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، ئاستی بەرگری بەرزی سروشتی بوونی دەبێت و بەمەش زووتر بەرەو کۆتایی رێگەکە دەچین.

ھاوکات، زانایان باس لەوەدەکەن لێکۆڵینەوەکان لە ئەفریقای باشوور نیشانیان داوە شەپۆلەکەی ئۆمیکرۆنی گۆڕاو "بە خێراییەکی بێوێنە" گواسراوەتەوە، بەڵام نەخۆشییەکی کەمتر مەترسیدار و نیشانەکانی سوکتر بوون بەراورد بە شەپۆلەکانی پێشووی کۆرۆنا.

 


‌نوێترین