×

ڤیدیۆ.. گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ھێرشیان کردووەتەسەر ھەسەدە

 2020-10-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا ھێرشیان کردووەتەسەر شارۆچکەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان و لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە روبەروبوونەتەوە.

ئاژانسی ھاواری نزیک لە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە، گروپەچەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە نزیک لە تورکیا ھێرشیان کردووەتە ناوچەی عەین عیسا لە سەر ڕێگای ئێم چوار لە باکوری شاری رەقە و لەلایەن ھەسەدە و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی رۆژئاوا روبەروبوونەتەوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەھۆی ھێرشەکەوە دوو چەکداری ھەسەدە برینداربوون و زیانی ماددی بەر ناوچەکە گەیشتووە.

هاوكات، شەوی رابردوو فرۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا بۆردومانی ناوچەی دێریکی کردووە بەھۆیەوە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.

 


‌نوێترین