×

بەھۆی دروستبوونی لافاو پەروەردەی ھەولێر دەوامی راگرت

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر بەھۆی بارانبارینەوە لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری ھەولێر لافاو دروستبووە، پەروەردەی شارەکەش تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆی دواخست.

بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانەی لە درەنگانی ئەمشەوەوە ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری ھەولێر لافاو دروستبوو، لە ھەندێک شوێندا ھاوڵاتییان داوای بەھاناوەچوونیان کردووە.

ھاوکات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی ھەولێر ڕایگەیاند، "بڕیارماندا تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ دوابخرێت بۆ ڕۆژی شەممە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکان ئەنجام نەدرێن".

دەشڵێت، بڕیارەکە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی قوتابیان و مامۆستایانە.

 


‌نوێترین