×

ھەولێر.. باری لەناکاو راگەیەندرا

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە زۆربەی گەرەکەکان و دروستبوونی لافاو پارێزگاری ھەولێر باری لەناکاوی راگەیاند.

ئەمرۆ پێنچشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، بەھۆی دروستبوونی لافاو و مەترسی بۆ سەر گیانی ھاوڵاتیان ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر باری لەناکاوی راگەیاند.

ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، تەواوی تیمەکانی خزمەتگوزاری لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ بەھاناوەچوونی ھاوڵاتیان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانی ماددی زۆر بە ماڵان و دوکان و شوێنە بازرگانیەکان کەوتوون، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 


‌نوێترین