×

کەشناسی ھەرێم ھۆشداریدەدات

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
کەشناسی و بومەلەرزەکانی ھەرێم ھۆشداریدەدات و ڕایگەیاند، بارانبارینی بەلێزمە ڕوو لە ھەرێم دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەکانی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "دوای زیادبوونی کاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ھەرێم کردووە، بارانبارین بەردەوامی دەبێت و لێزمە بارانیش بەردەوامی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان".

ئاشکراشیکردووە، ھەندێک کات لێزمە باران بەردەوامی دەبێت و ھەندێک کاتیش مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش لە ئارادا دەبێت و ھەروەھا لە سنووری پارێزگاکاکان و لە سەنتەری پارێزگاکانیش بەردەامی دەبێت و ڕۆژی دووشەممە کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین دێت.  

 


‌نوێترین