×

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەرزبووەوە

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ٩٠ سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیکردووە.

ڕەحمانی خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی زستانەوە تا ئێستا تەنھا ٩٠ سانتیمەتر ئاوی بەنداوەکە زیادیکردووە.

وتیشی”بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، تاکو ئەمڕۆ بەنداوەکە ٧ مەتر ئاوی کەمترە”.

سەبارەت بە ھۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاو بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ناوبراو ئاشکرایکرد، بەھۆی وشکەساڵی ساڵی ڕابردوو، ھەروەھا کەم بارانی ئەمساڵ و گرتنەوەی ئاو لە دیوی ئێرانەوە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە ھەبووە.

 


‌نوێترین