×

دادگای فیدڕاڵی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی راگرت

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
دادگای فیدڕاڵی عێراق بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی دەستەی ھەڵبژێردراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی راگرت.

پاش کەمتر لە ھەفتەیەک لە ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، دادگای فیدڕاڵی بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی دەستەی ھەڵبژێردراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی راگرت.

بەپێی نوسراوێک دادگای فیدڕاڵی عێراق بە شێوەیەکی کاتی کارەکانی دەستەی ھەڵبژێردراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی راگرتووە، لەسەر داوای دوو پەرلەمانتار ( باسم خەشان و مەحمود داود) کە سکالایان لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و ھەردوو جێگرەکەی کردووە لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان.

لا يتوفر وصف.


‌نوێترین