×

سلێمانی.. سەنتەرێک لە سەھۆڵەکە داخرا

 2022-01-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەھۆی بوونی منداڵی تەمەن خوار (١٨) ساڵ، سەنتەری یاد بۆ یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە) داخرا.

لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و خوار (١٨) ساڵ بکات.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەنتەری یاد دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە


‌نوێترین