×

دەست بە دابەشکردنی بایەعی دەکرێتەوە

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی لە ساڵی ٢٠٢٢ تەواوکردووە و بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە  شەش مادەی خۆراکی بەسەر ھاوڵاتییانی عیراق و ھەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

 بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ "شەش" مادەی خۆراکی بەسەر ھاوڵاتییانی عیراق و ھەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت کە پێکھاتوون لە ( برنج، زەیت، شەکر، فاسۆلیا، نۆک و دۆشاو) لەگەڵ بەردەوامی دابەشکردنی ئارد.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق، ھەر ھاوڵاتییەک بەم شێوەیە سەبەتەی خۆراکی بەسەردا دابەشدەکرێت ئارد نۆ کیلۆ، برنج سێ کیلۆ، زەیت یەک لیتر، شەکر یەک کیلۆ و دۆشاوی تەماتە ٤٠٠ گرام.

مادەکانی بەشەخۆراکی ئەم مانگە بریتین لە:
 
(٣) سێ کیلۆ برنج بۆ ھەرکەسێک

(١) یەک کیلۆ شەکر بۆ ھەرکەسێک

(٤٠٠) چوارسەد گرام دۆشاو بۆ ھەر کەسێک

(١) یەک کیلۆ پاقلەمەنی بۆ ھەر کەسێک

(١) یەک لتر زەیت بۆ ھەرکەسێک


‌نوێترین