×

مەزڵوم کۆبانێ: ئامادەین ھێزەکانمان ببنە بەشێک لە سوپای سوریا، بەڵام بە مەرج

 2020-10-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەن ببنە بەشێک لە پێکھاتەی سوپای سوریا، بەڵام نەک ئەم پێکھاتەی ئێستا.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ھێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان میوانن و بە مەرج رێیان پێدراوە لەو ناوچەیەبن.

ڕاشیگەیاند، یەکێک لەو مەرجانە ئەوە بووە کە ھێزەکانی ڕووسیا ئامادەبوونی خۆیان لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەماھەنگی بکەن نەک ھێزەکانی سوریا، کەواتە ھەندێک جار کە ھێزەکانی ڕوسیا پابەندی بەڵێنەکانیان نین، کێشە دێتە ئاراوە.

وتووشیەتی، ڕوسیا ڕۆڵی ئەرێنی نەبووە بۆ ھاوکاری سازاندنی نێوان ھێزە کوردییەکان و حکومەتی سوریا.

جەختی لەوەکردۆتەوە، "ئێمە نەماندەویست ھێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا بوونیان ھەبێت، بەڵام چوونە دەرەوەی ئەمریکا بووە ھۆی ئەوەی کە ئەوان وەربگرین".

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئازاری ئەمسالدا رایگەیاند، بەردەوامن لە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا و قورسیشە جارێکی تر سوریا بگەڕێتەوە بۆ پێش ئەو تێکچوونەی کە ١١ ساڵ پێش ئێستا دروست بووە".

 


‌نوێترین