×

لە ھێرشەکەی سەر بارەگاکەی سەرۆکی پەرلەمان دوو پاسەوان برینداربوون

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارەگای ھاوپەیمانێتییەکانی تەقەدووم و عەزم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات لە ناوەراستی بەغدا ھێرشیان کرایە سەر و دوو پاسەوان برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان ھێرشی یەکەم بۆ سەر ھاوپەیمانێتییەکەی محەمەد حەلبووسی بووە لە ناوچەی ئەعزەمییەی بەغداد و دوای چەند خولەکێک ھێرشی دووەم کراوەتە سەر ھاوپەیمانێتییەکەی خەمیس خەنجەر لە ناوچەی یەرمووک.

بە وتەی پۆلیسی بەغدا ھێرشەکەی سەر بارەگای ھاوپەیمانێتی تەقەدوم لەرێگەی بۆمبی دەستییەوە بووە و ھەڵدراوتە ناو بارەگاکەوە و زیانی ماددی بە بیناکە گەیاندووە.

ھاوکات ھێرشی دووەمیش کە بۆ بارەگای ھاوپەیمانێتی عەزم بووە لە ناوچەی یەرمووک و لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و دوو پاسەوانی بارەگاکە برینداربوون.

لە دوای ھێرشەکەش ھاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو ڕایگەیاند، ھێرشەکە بە نارنجۆکی دەستی ئەنجام دراوە و تەنھا زیانی ماددی بەدواوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،" ئەو کردەوە ''تیرۆیستییە'' ھاوکاتە لەگەڵ ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە حزبەکەمان بەدەستی ھێناوە لەگەڵ ھاوبەشە سیاسییەکانمان لە پێناو عێراقێکی ئارام و پێشکەوتوودا".

 


‌نوێترین