×

بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ئوسترالیا ئەمڕۆ ھەینی بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا کە ٥٠ پلەی سەدی تێپەڕاندوە کە ٦٢ ساڵە گەرمای بەوشێوەیەی بەخۆوە نەبنیوە.

تەوژمێکی گەرما کەناری باکووری خۆرئاوای ئوسترالیای گرتۆتەوە، بەجۆرێک کە پلەی گەرما ٥٠.٧ پلەی سەدی تێپەڕاند و زانایانیش ھۆشداریی دەدەن لەوەی ڕەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدا نەمێنێت.

دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا داوایان لە دانیشتوان کردووە، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

زانایان و چالاکوانانی بواری ژینگەش، ھۆشداریی دەدەن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بەھۆی ھەڵمەدانەوەی گازی قەتیسبوونی گەرما، بە تایبەت سوتەمەنی خەڵو کە بە بۆچوونی ئەوان خەریکە لەژێر کۆنترۆڵدا نەمێنێت.

 


‌نوێترین