×

عێراقیەکان لە پلەی یەکەمدان لە کڕینی موڵک لە تورکیا

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەرێوەبەرایەتی گشتی موڵک و زەوی وزار لە تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٨ ھەزار موڵک لەلایەن خەڵکی وەڵاتانی ترە کردراوە.

محەمەد زەکی بەرپوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی موڵک و زەوی وزار لە تورکیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە فرۆشتنی موڵک بە کەسانی دەرەوەی وڵات زیادیانکردووە و ھۆکارەکەشی بۆ بوونی ئاسایش و ئارامییە بەراورد بە ناوچەکە.

وتیشی، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٦٨ ھەزار و ٦٠٠ موڵک لەلایەن کەسانی دەرەوەی وڵات کڕدراوە کە ٦٤ ھەزار و ٥٠٠ یان خانوو بووە و نزیکەی چوار ھەزاریان پارچە زەوی بووە و کۆی نرخەکەشی ٤٠ ملیار لیرەی تورکی بووە و زیاتر لە شارەکانی ئەستەنبول و ئەنگالیا و ئەنقەرە بووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێم لە پێشەنگی کڕیارەکاندان و دوای ئەویش ئێران و پاشانیش روسیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەفغانستان دێن.

 


‌نوێترین