×

بەرپرسێکی پارتی لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وتەبێژی لقی پارتی لە بەغدا و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو، کاتچک ڕووبەڕووی ژمارەیەک چەکداربووەتەوە.

مەھدی عەبدولکەریم، وتەبێژی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حزبە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ھەینی لە بەغدا ھەوڵی کوشتنی دراوە و دەستڕێژی گولـلە لە کاروانەکەی کراوە، بەڵام ھەوڵەکە شکستی ھێناوە و ڕزگاری بووە.   

ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار لە سەر رێگای قەناتی جەیش روبەروی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مەھدی عەبدولکەریم بونەتەوە و لەگەڵ پاسەوانەکانیدا بەشەرھاتوون.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە جگە لە زیانی مادی کە بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە زیانی گیانی نەبووە.
 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆش بارەگاکانی تەقەدوم و عەزم لە بەغدا کرانە ئامانج و دوێنێ پێنچشەممەش بارەگای پارتی لە شاری بەغدا کرابووە ئامانج.

 


‌نوێترین