×

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما ڕوو لە ھەرێم دەکات

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما ڕوو لە ھەرێم دەکات و بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردوام دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی رووی لە ناوچەکانی ھەرێم کردووە بەردەوامی دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دھۆک و سلێمانی و ھەولێر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی دووشەممەوە بارستە ھەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.

 


‌نوێترین