×

لە رێگاى کۆچکردنیان بۆ بەریتانیا خێزانێکی کورد خنکان

 2020-10-29
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
خێزانێکی کوردی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لە پێنچ کەس پێکھاتبوون لەکاتی کۆچکردنیان بۆ بەریتانیا لە ئاوەکانی نزیک فەرەنسا خنکاون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ئاوەکانی مانش لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا یەختێک بە ٢٧ سەرنشینەوە ژێرئاو کەوتووە، کە خێزانێکی کوردی خەڵکی سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستانی تێدابووە و سەرجەمی ئەندامانی خێزانەکە کە لە پێنچ کەس پێکھاتبوون خنکاون.

ئاماژەبەوەشکراوە ئەو خێزانە باری داراییان لاوازبووە و بەھۆی ھەژاری و برسێتیەوە رێگای کۆچیان ھەڵبژاردووە و سەرەتا چوونەتە تورکیا و پاشان بۆ فەرەنساو لەوێوە بەنیازبوون بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن.

ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە، بریتین لە (ڕەسوڵ ئێران نژاد تەمەن ٣٥ ساڵ، شیفا محەمەد پەناھی تەمەن ٣٥ ساڵ، ئانیتا ئێران نژاد تەمەن ٩ ساڵ، ئارمین ئێران نژاد تەمەن ٦ ساڵ، ئارتین ئێران نژاد تەمەن ١٥ مانگ.

رێکخراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو، تەرمی چوار کەسی ئەو خێزانە لەلایەن تیمەکانی پشکنینەوە دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی ئارتینی ١٥ مانگ، نەدۆزراوەتەوە.

غرق أسرة إيرانية بالكامل أثناء هجرتهم إلى بريطانيا


‌نوێترین