×

مانگی رابردوو حەوت ھاوڵاتی کورد لە رۆژھەڵات لە سێدارەدراون

 2020-11-03
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لە ماوەی مانگی رابردوودا حەوت ھاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران لەسێدارەدراون.

رێکخراوی ھەنگاو  تایبەت بە مافی مرۆڤ لە رۆژھەلاتی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا حەوت ھاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، سنە و ئەلیگوودەرز لە سێدارەدراون.

ئاماژەبەوەشکراوە، لە کۆی ئەو حەوت کەسە کە لە سێدارەدراون ناسنامەیان ئاشکرا بووە و شەش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، کەسێکیشیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا دراوە.

باسلەوەشکراوە، چوار کەسیان لە پارێزگای ورمێ لەسێدارەدراون، دوو کەسیان لە پارێزگای لوڕستان و کەسێکیش لە پارێزگای کرماشان لە سێدارە دراون.

 


‌نوێترین