×

لەبارەی سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ و راگرتنی دەوام روونکردنەوە دەدرێت

 2022-01-23
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە دوای زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا تا ئێستا ھیچ بریارێک نیە بۆ راگرتنی دەوام و سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ.

ئەمرۆ یەکشەممە، ریاز عەبدولئەمیر، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، وەزارەت پشت بە زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا نابەستێت وەک حاڵەتێکی ترسناک، لەبەر ئەوەی پشکنینەکانی رۆژانە جێگیرنیە.

وتیشی، لە ئێستادا ھیچ بریارێک نیە بۆ راگرتنی دەوامی قوتابخانەکان و ھەروەھا سەپاندنی قەدەغەی ھاتوچۆش ھیچ بریاریارێکی لەبارەوە نیە.

 


‌نوێترین