سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "دوای مانگێگ بێدەنگی ھیچ کەسێکمان نەبینی خزمەت بکات، لەکاتێکدا دەیان قەیران لەم ھەرێمە ھەیە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، "حزبەکان و لایەنەکان واز لە نەوەی نوێ بێنن و ساردمان مەکەنەوە کاتێک خزمەتی گەلی خۆمان دەکەین بەنزین دابەش دەکەین، نەوت دابەشدەکەین، بڵێن بۆ بانگەشەیە و خەڵک دادەمرکێننەوە".
وتیشی، دەیان قەیرانی نەوت و غاز و ئاو ھەیە کەس بەلایانەوە ناچن بۆیە بڕیاریانداوە بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غاز بکەن.
شاسوار دوپاتیکردەوە، نەوەی نوێ بەردەوام لەگەڵ خەڵکدا دەبێت و شەر لەسەر مافەکانیان دەکەن تا گۆرانکاری لەم دەسەڵاتەدا دەکەن.