بەشێک لە خانەنشینانی سلێمانی بەھۆی پێنەدانی موچەی مانگی رابردوویان گردبوونەوە و رایانگەیاند، کەسێک ھەبێت سەرکردایەتیان بکات بە رۆژێک ئەم دەسەڵاتە دەروخێنن.
ئەمرۆ ژمارەیەک لەخانەنشینانی سلێمانی لە نزیک فولکەی مامەریشە گردبوونەوە و شەقامەکەیان بۆ ماوەیەک داخست.
یەکێک لە خانەنشینەکان رایگەیاند،" ئێمە بە راستگۆیی و مەردایەتی خەباتمان کرد بەڵام بەرپرسەکانمان بە خوار و خێچی و بە دزی کردیان."
ھەرچەندە حکومەت بریاریداوە لە سبەینێوە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمسال دەستپێبکات، لەکاتێکدا خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ھێشتا موچەی مانگی ١٢ی سالی رابردوویان وەرنەگرتووە.